ھەڵگرتن و گواستنەوەی پۆست

یەکێ لە خزمەتگوزارییە گرنگەکانی سورێن پۆست، بۆ ھەڵگرتن و گواستنەوەی پۆست لە ھەر ناونیشانێک کە وەرگر داوای بکات ، لە ھەر وڵاتێک لە سەرانسەری جیھان بریتیە لە ؛
« خزمەتگوزاری پارە دانی وەرگر».
بۆ ھەڵسەنگاندنی نرخ و کاتی گەییشتنی ئەم خزمەتگوزارییە،
پێویستە سەرەتا لە لایەن کەسی وەرگرەوە ئەم زانیارییانە پێشکەش بکرێت ؛
* ناونیشانی تەواوی نێردەر
* ناونیشانی کەسی وەرگر
* جۆری کاڵا و نرخەکەی
* کێش و قەبارەی کاڵا « سێجا = مکعب»
* یا ئینڤۆیس « Invoice » فاتۆرەی کاڵا

دوای پێشکەش کردنی ئەم زانیارییانە و واژۆ کردنی گرێبەست و وەرگرتنی کرێی گواستنەوە لە کەسی وەرگر ، پرۆسەی جێ بە جێ کردن دەست پێ دەکا و لە ماوەی٢٤ تا ٤٨ سەعاتی دەوام دا پەیوەندی بە نێردەرەوە دەکرێت بۆ ئامادەیی و ڕێکەوتن لەسەر کات و ساتی وەرگرتنی پۆستەکە لە ئادرێسەکەی خۆی دا .
وە لە کاتی ھەڵگرتنی پۆستەکەوە لە ماوەی ٧ تا ١٠ ڕۆژی دەوام دەگاتە دەستی وەرگر .