پۆست و باری ئاسمانی

کۆریەر ئێکسپرێس (پۆستی خێرا)

Courier express

دەربارەی بەڵگەنامە و شتومەکی‌ترە کە هەڵدەگیرێن و لە ڕێگەی فڕۆکەوە دەگوازرێنەوە بۆ شوێنی مەبەست و لە دەرگا بۆ دەرگا دەگوازرێنەوە. ئەم جۆرە پۆستانە کێشیان سوکە (بەزۆری کێشیان لە 10 کیلۆگرام کەمترە) و کێشی قەبارە جێبەجێ دەکرێت.

کارگۆ - بار

Cargo express

دەربارەی پۆست و باری قورسترە (بە شێوەیەکی ئاسایی کێشیان لە 45 کیلۆگرام زیاترە) کە لە فڕۆکەخانەوە دەگوازرێتەوە بۆ فڕۆکەخانە .. پێویستە کەسی وەرگر خۆی لە بنکەی گومرگی فڕۆکەخانە مامەڵەی دەرهێنانی بۆ بکا و وەری بگرێت.