پرسیارە باوەکان
پرسیارە باوەکان
ئەگەر لێرە بە وڵامی پرسیارەکان تان نەگەیشتن، تکایە لە رێگەی تەلەفۆن یا ناردنی ئیمەیل پەیوەندی مان پێوە بکەن.
بە ماوەی چەند ڕۆژ پۆست دەگاتە شوێنی مەبەست لە وڵاتانی دەرەوە؟
کاتی گەشتنی پۆست پەیوەستە بە جۆری خزمەتگوزارییەکە ;
* ٸەگەر بە ھێڵی خێرای ٸاسمانی بنێردرێت, لەو کاتەوەی پۆستەکە بەڕێ دەکرێ و وڵات بەجێ دەھێڵێت: بۆ وڵاتانی کەنداو بە 3 ~4 ڕۆژی کارکردن دەگات. بۆ وڵاتانی ٸەوروپا بە 4~6 ڕۆژ ، بۆ ٸەمریکاو کەنەدا بە 5~7 ڕۆژ، بۆ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ٸاسیاو ٸۆسترالیا بە 5~7 ڕۆژ .
*ٸەگەر بە ھێڵی وشکانی (زەمینی) بنێردرێت، لەو کاتەوەی کە پۆستەکە بەڕێ دەکرێت، بە 2 تا 3 ھەفتەی کاڕکردن دەگات.
چۆن بزانم پۆستەکەم گەشتۆتە کوێ ؟ بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر دۆخی پۆستەکەم پێویستە چی بکەم ؟
دەتوانی بەردەوام لە ڕێگای ماڵپەڕی کۆمپانیا ( بەشی گەڕان) بار کۆدی پۆستەکەت داخل بکەی و بە دواداچوونی بۆ بکەیت، یا لە کاتی دەوام ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی ٸۆفیسی سەرەکی کۆمپانیاوە بکەیت.
زۆرترین کێش و قەبارە بۆ ناردنی پۆستە بە ھێڵی ٸاسمانی خێرا چەندە ؟
ھێڵی ٸاسمانی چەند جۆر خزمەتگوزاری ٸێکسپرێس ھەیە ;
1*ناردنی بەڵگەنامەو دیاری و شتومەکی تایبەت:
* بۆ ناردنی بەڵگەنامە زۆرترین کێش 2 کیلۆیە, * بۆ ناردنی دیاری و شتومەکی زۆرترین کێش لە ناو یەک کارتۆن دا لە 10 تا 20 کیلۆیە، ٸەم بڕەش بە پێی ھەلومەرج و تەعریفەی گومرکی لە ھەندێ لە وڵاتان دەگۆڕدرێ و دەبێ لەوەش کەمتر بێت، وە لە کاتێکدا ٸەگەر کێشی پۆستەکە لەوە زۆرتر بوو، دەکرێت بخرێتە ناو چەند کارتۆنێک و دابەش بکرێت بۆ چەند ناونیشانێک!
2* بۆ ناردنی ٸەو شتومەکانەی کە یەک پارچەن و ھەڵناوەشێن ، وەک (فەرش، قەنەفە ...) یان کێشی زیاتر بێت لە بڕی دیاریکراوی سەرەوە، دەبێ بە خزمەتگوزاری کارگۆ ڕەوانە بکرێت، لەم جۆرە ناردنەدا لانی کەمی کێش 45 کیلۆیە وە لانی زۆری 3000 کیلۆیە.
* سەبارەت بە قەبارە بەم ڕێگایە نابێ درێژی پۆستەکە یان پالێتەکە لە 300 سانتیمەتر و بەرزیەکەشی لە 180 سانتیمەتر زیاتر بێت.
لە خزمەتگوزاری ٸێکسپرێس دا ٸەو دیاری و شتە تایبەتییانەی کە دەینێرم دەبێ نرخی چەند بێت؟
دەبێ لە 40 یۆرۆ زیاتر نەبێت، ٸەگەر لەم بڕە زیاتر بێت، بە پێی تەعریفەو یاسا بەرکارەکانی گومرکی وڵاتی مەبەست ڕسوماتی گومرکی دەیگرێتەوە و پێویستە وەرگری پۆست بڕەکە بداتە فەرمانگەی گومرک ٸەوجا پۆستە ٸازاد دەکرێ بۆ ڕادەست کردن و گەیاندنی بە دەستی وەرگر.
جیاوازی خزمەتگوزاری کۆریێەر و کارگۆ چیە؟
خزمەتگوزاری کۆریێەر بریتیە لە نامەو دیاری و شتومەکی تایبەت و گواستنەوەی دەرگا بۆ دەرگایە، بە خێراترین کات.
کارگۆ ٸەو پۆست و شتومەکانەیە کە کێش و قەبارەیان زۆرە و دەچێتە خانەی بازرگانیەوە، لە گواستنەوەی ٸاسمانیدا کەسی وەرگر بۆ وەرگرتنی دەبێ خۆی سەردانی بنکەی گومرکی فڕۆکەخانە بکات بۆ پێدانی باج و ڕسومات و دەرھێنانی گومرک.
ٸایا دەتوانم بیمەی پۆست و بارەکەم بکەم ؟
بە پێی ڕێسا نێو دەوڵەتیەکانی گواستنەوە ھەر پۆستەیەک تا سەقفی 20 دۆلار بیمە دەکرێ نەک زیاتر ! بەڵام کۆمپانیای سورێن پۆست بە پێی یاسای تایبەتی و بەرکارەکانی خۆی و لەسەر خواست و ڕەزامەندی نێردەر، ٸەگەر بیەوێ بە ڕێژەی لە سەدا نۆ 9% ی نرخی ٸەو شتومەکانەی دەینێرێ بیمەی پۆستەکەی دەکات.
ٸایا خزمەتگوزاری کۆکردنەوەی پۆست لە شوێنی نێردەر ( پیک ٸاپ = ھەڵگرتن) ھەیە؟
داواکار دەتوانێ لە ڕێگای خۆ تۆمار کردن لە ماڵپەڕی کۆمپانیا یا پەیوەندی کردنی ڕاستەوخۆ بە ژمارەکانی کۆمپانیا داواکاری خۆی پێشکەش بکات، تا لە نزیکترین کات دا تیمی گەڕۆکی کۆمپانیا بڕۆنە شوێنی دیاریکراو و پۆستەکەی لێ وەرگرن.
ٸایا خزمەتگوزاری گەیاندنی ناوخۆ ھەیە؟
ھەموو پۆستێک بە بەڵگەنامە، دیاری و شتوومەکی تایبەتی و نموونەی کاڵای بازرگانی و ھەموو ٸەو شتانەی ڕێگا پێدراون بۆ گواستنەوە، بە بێ سنووردار کردن لە (کێش و قەبارە و ڕەھەندەکانی ..) بە پێی خشتەی دیاریکراوی زەمەنی و بە شێوەی زەمینی ڕەوانەی شارەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت و لە ڕێگای نوێنەرایەتی و بریکارەکانەوە دابەش دەکرێ بەسەر وەرگرەکان دا.