ڕێـنمـــايـيـــەكـــانی نــاردنـى پۆسـتە لە كــۆمـپانيـاى ســــۆرین پۆســـت

” ســـــــورێـن پـۆســــت” به پێی ڕێنماييەكانى وەزارەتى گواستنەوە و گەياندن ( بەڕێوەبەرايەتي پۆستەو گەياندنى حكومەتی هەرێمى كوردستان ) هەڵدەستێ به پێشكەش كردنى خزمەت گوزارییه كانى ئاڵوگۆڕى پۆســـتە لە ســــــەرتاســـــەرى جــيهان.
بۆ وەرگرتنی زانيارى تەواو لەسەر ” نرخ و ماوه‌ی گەيشتنی پۆستە، لە هەرێمى كوردستان بـۆ سـەرتاسەرى جيهان، پێويستە نـــێردەرى پۆستە بە شيێوەى ڕاستەوخۆ يا ناڕاستەوخۆ، ئەم زانياريانەى لای خوارەوه پێشكەش بە ” ســـــــورێـن پـۆســــت” بكات :

 1– نـاوو نـيـشـــانـی تــەواوى وه‌رگر ( Receiver address)

2 – جـــــۆرى شــــتومـەک (Commodity) 

3 – كـــێـشـــى شـتومەک ( Actual weight ) 

4 – قـــەبـــارەی شــتومـەک (DIMS & Load ability)

5 – ژمــــــارەی شـــتومەک = چــەنــد پـــارچــەيـە ( No: Of PCS)

6- نـرخـى گـشـتى شــتـومـەک (Value Total )

دواى پێشكەش كردنی ئەم زانياريانە، بەشى پۆستەو گەياندن، لە كەمترين كات دا نرخ و ماوەى گەیشتنی پۆستەکە و جۆری خزمەتگوزارييەكانى ديارى دەكات، وە دواى ڕەزامەندى “نـــێرده‌ر لەسەر (نرخ و جۆرى خزمەتگوزارى)، دەبێ ڕاستەوخۆ سەردانى ئۆفيس یا ماڵپەڕی سەرەكی سـورێن پۆسـت (surenpost.co)، يا يەكێک لە نزيكترين بريكارەكانمان بكات بۆ واژوى گرێبەستنامەو دانانی كرێى پۆستە، و هەر لەگەڵ پڕ كرنەوەى فۆرم و واژو كردنى گرێبەستنامە، دەست بە جێ لە سيستەم دا ڕێكارە ئەلكترۆنی و ياساييەكانى پرۆسەی ناردنی پۆستەكە لە لايەن ” بەشی خزمەتگوزارى پۆستەو گەياندن” دةخرێتە بوارى جێ بە جێ كردنەوە. بە داخڵ كـردنى زانيارييەكان و وەرگرتنى باركۆد هيچ جياوازییەک له ناردن و نه‌ناردنى پۆستەكەدا نامێنێت، وە نـێردەر بە هــەر بـيــانوويەك بێت، بە شـێوەى بێ بەرامبەر مافى كشانەوە و هەڵوەشاندنەو ( كەنسڵ)ى گرێبەستنامە کەی نامـێنێ.

چـەنــد بــڕگــە و تـــێـبـــيــنـى زۆر گـرنــگ: 

1 – پێويستە ( نێردەر) پێش واژۆ كردنى گرێبەستنامە، لە هەموو ڕوويەكەوە و به تەواوى دڵى خۆى يەكلا بكاتەوە لە ناردنى پۆستەكەى، لە هەڵبژاردنی جۆرى هێڵ و خزمەتگوزارى و نرخەكەى، لەناوەرۆک، لە ڕاســتى و دروســتى ناونيشانى وەرگر و … تد، بۆ ئەوەى توشى زيان نەبێت و مافى پارێزراو بێت.

2 – پێويستە نـێردەر تەواوى ئەو شـــتومـەكـانەى كەدەيـنێرێـت لە گرێبەستنامەکەدا تۆمارى بكات، لە گەڵ نرخى یەک بە يەكى شـته‌كانى، بؤ ئەوەى مافى پارێزراو بێت. هــەروەهــا دەبێ كــۆپی پاسـپۆرت يا كارتي نيشتمانی يا “پێناســی بــارى كـەســێتى خــۆى و “پاســپۆڕت و پێناســی وەرگـر”ى پۆســت يـش دابـنێـت.

3 – پێويستە وەرگر تا دڵنيا نەبێتەوە لە شتومەكى ناوپۆستەكەى و بە تەواوى وردبينى نەكا وەرى نه‌گرێت، چونكە وەرگرتن و واژۆ كردنى بە پێی ياساكانى نێودەوڵەتى بە ماناى ڕازى بوونە لە ناوەرۆکی پۆستەكەى. 

4 – دواى واژۆ كردنی گرێبەستنامە لە هەركات و بە هەر هۆكار و بـيــانوویەک پرۆسەی ناردنی پۆستەكە هەڵبوەشێتەوە ( کەنسێڵ بێتەوە)، لە 60% كرێی پۆستەكەى بۆ ناگەڕێتەوە.

5 – هه‌ر پۆستەیەک به پێی ناوو نيشانی تۆمار كراو لە لايەن ( نێردەرەوە) هەناردە دەكرێت، ئەگەر لە كاتێكدا ناوو و نيشانەكەی هەڵه بوو، يان فەرمانگە يا شوێنێکی گشتی بوو، ئەوا سـورێن پۆسـت بەرپرس نیە لە “نەگەيشتنی بە شێوەی ڕاستەوخۆ بە كه‌سى دياريكراو” ( چونكە به پێی ياساكانى ” يه‌كێتى پۆستى جيهاني UPU “بەرپرسى ئيدارى و ئەمنى شوێنە گشتيەكان ( كەمپ + كۆمەڵگای نيشتەجێ بوون ” شوقة ” هوتێل +بەنديخانە و .. تد ) بۆيان هەيە پۆستەى ئەو كەسانە وەرگرن كە لەو شوێنانە نيشتەجێن، وە هەندێ جار ئەوانيش خۆيان دەبوێرن لە وەرگرتنی پۆستەى هاوڵاتيان، بۆيه لەو حاڵەتەدا ده‌بێ وەرگر خۆی سەردانی فەرمانگەى پۆست بكات. 

6 – لەكاتى گەيشتنى پۆستەكەوە بە وڵاتى بۆنێردراو ( لەو كاتەوە كە وەرگر ئاگادار دە كريێتەوە بۆ وەرگرتنى پۆستەكەى، ئەگەر لە ماوەى 3 ڕۆژدا پۆستەكەى وەرنەگرێت و نەڕوا به دەميەوە) ئەوا بە پێی ياساو ڕێنماييەكانی پۆستى خێرا ” ئێكسپرێس “، پۆستەكەى دەگەڕێتەوە، يا تەلەف دەكرێ …! ) وە لە كاتى گەڕاندنەوەى هەر پۆستەيەک وەرگر بە هەر هؤكارێک وەرى نه‌گرێت، ئەوا تێچووى گەڕاندنەوەی هێندەی ناردنەکەی و زياتريش دەبێت، وە دەبێ نێردەر بڕەکەی بدات پێش گەڕاندنەوەی، وە سـورێن پۆست بەرپرسيار نيە له هيچ ڕسومات و بڕە پارەیەکی گومرگی لە پۆستی هاتوو و ڕۆیشتوو دا. وە نێردەر لە دواى تێپەڕ بوونى 90 ڕۆژ لە ناردنى پۆستەكەى مافى بە دواداچوون و داواى چارەنووسى پۆستەكەو قەرەبوو كردنەوەى نامێنێ.

7– پێكهاتەى پۆستە ئەگەر كەل و پەل بێت، ئەوا وڵاتى بۆ نێردراو ( Receiver country) نرخى ڕسوماتى گومرگی ديارى دەكات، لە وەرگرى وەردەگرێت، وە ئەگەر وەرگر بڕەكەى نەدات، ئەوا پۆستەكەى بؤ نانێردرێ و ناگاتە دەستى، لەم حاڵەتەدا ” ســورێن پۆسـت ” بەرپرس نيه لە گەڕاندنەوەی يا خود گەیاندنی بە خاوەنى كۆتایی.

 8 – لە هيچ حاڵەتێكدا قه‌رەبووى ئه‌و كاڵايانە ناكرێتەوە كە ئەگەرى شكاندنيان هەیە، هـەروەها لەشـكاندن و دڕانـدن و كـون كـردنى كـارتۆنى پۆسـته لە كاتى پشكنينى گومرگی دا، وە پێكهاتەى پۆسته ئەگەر كەل و پەل بێت، نرخەکەى لە لايەن (نێردەر) ديارى دەكرێت، ئەگەر بيمه ( تامين) ى بكات ( نرخي بيمە بۆ بڕی هەر 500 دۆلارێك 34، دۆلارە) لە حاڵەتی وون بون يا زيان ليێكه‌وتن ئەوا قەرەبوو دەكرێته‌وە، به پێی ئەو نرخەى لە فاتۆرە و گرێبەستنامە کە دياری كراوە، وە ئەگەر بيمەى نەكات ئەوا تەنها بە نرخى ناردنى پۆستێكي تر بە هەمان كێش و قەبارە قەرەبوو دەكرێته‌وە. هەروەها بۆ پێكهاتەى بەڵگەنامەش ئەگەر بيمەى بكات (نرخي بيمە بۆ هەر نيو كيلۆیەک 14 دۆلارە)، وە ئەگەر بيمەى نەكات تەنها بە ناردنى پۆستێکی‌تر بەبێ بەرامبەر قەرەبو دەكرێتەوە نەوەک زياتر. خاڵى 5+ 6 + 7 ئەو پۆستانە دەگەرێتەوە كە دەچێتە نـێو تۆڕی پۆستەی جيهانييەوە، تـۆرى خزمەتگوزاری تايبەتى سـورێن پۆسـت ناگرێتەوە.

9–ســورێن پۆســت بەرپرس نـيـــە‌ لـــە: ناونيشانى هەڵە، لە بەڵگەنامەی نایاسايی، لە شـتومـەكـى شـاراوە و هەر شـتـێك لە گرێبەست و فـاتۆره دا تـۆمار نەكـرابێت.

 10– هــەروەهـا ســورێن پۆسـت خۆی دەبوێرێ لە، وەرگرتنی هەموو شتومەکەکان يا ساغ كـراوەكانى بوارى ئاڵوگۆڕی پۆستە، لـەبەر ئـەوەى لە چـوار چێوەی خزمەتگوزارییه کانماندا نیە.

11–هـــەروەهــا سـورێن پۆســت بەرپرســـيار نيە لـــە: (هــەر پپشـــــكـنيـن و وردبـيـنـی و لـێپرســـيـنـه‌وە و گـرفـتـێكي يـاســـايي، بۆ ڕاگـرتنی پۆســتە لە لايەن ( گومرگ يــا پـۆلـيـس و ئاسايش)ى نـاوخۆى هـەرێم، يا لە هـەر وڵاتێکـدا کە پۆستەكەی پێدا تێپەڕ دەبێ، كە ببێتە هۆى “دواكەوتن يا نەگەیشتن و گەڕاندنەوەی يا دەسـت بەسەردا گرتن “(حـجز)ى پۆستەکە، يان لەفەوتانی به هـۆى كارەسـاتى سـروشتی، يا لە دواكـەوتنی بە هــۆى هەڵوەشانەوە (كـه‌نســڵ)ى فــڕيـنى فـــڕۆكـە، يا دواکەوتنی بارهەڵگرمان بە هۆی ڕووداوى هـاتووچۆ + يـا شــكاندنی + يا ڕاگرتنی لە فرۆکەخانە و بنکە و بارەگاکانی گومرگ و ئاسـايشـى نـاوخـۆى هـەرێم يـا دەرەوەی وڵات.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *